لە نۆ مانگدا ٥٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون

لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا ٥٦ رۆژنامەنووس لە سەرتاسەری جیهاندا کوژراون، ئەوەش لە ژمارەی ڕۆژنامەنووسە کوژراوەکان لە ساڵی ٢٠١٧ زیاترە.


بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی پەیامنێرانی بێ سنوور، لە ماوەی نۆ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٨دا ٥٦ ڕۆژنامەنووس کوژراون، ئەوە لە کاتێکدایە کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا ٥٥ ڕۆژنامەنووس کوژرابوون.

بەگوێڕەی ئەو ئامارنەی لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکراکراوە، لە ماوەی ئەو نۆ مانگەدا لە ئەفغانستان ١٣ ڕۆژنامەنووس، لە یەمەن پێنج ڕۆژنامەنووس کوژراون، هەورەها لە وڵاتانی پاکستان، فەلەستین و سوریاش ڕۆژنامەنووس کوژراون.

ڕێکخراوی پەیمانێرانی بێ سنوور ئەو ئامارەی بە سەرسووڕهێنەر ناوبردووە، هۆشداریشی داوەتە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، کە بە خێرایی کار بۆ ڕێگریکردنی لە پەرەسەندنی ئەو دیاردەیە بکەن.

ب.ل