کەسێک لە هێرشێکدا کە بە چەقۆ ئەنجامیدا شەش کەسی لە ئەڵمانیا بریندار کرد و دواتر هێرشبەرەکە لەلایەن پۆلیسیکەوە دەستگیرکراوە.
لە نزیک شاری ئاچێنی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا، کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر چەند هاوڵاتیەک لە شەمەندەفەرێکدا و شەش کەسی بریندار کردووە.
کاربەدەستانی ئەڵمانیا ڕایانگەیاند، ژمارەیەک کەس لە نەخۆشخانە چارەسەر دەکرێن دوای ئەوەی لە کاتی هێرشێکدا بۆ سەر شەمەندەفەرێک لە لە نزیک شاری ئاچێنی ویلایەتی نۆردراین-وێستفالیای ڕۆژئاوای ئەڵمانیا بریندار بوون.
هێربێرت ڕیول، وەزیری ناوخۆی ویلایەتەکە ڕایگەیاند، شەش کەس بریندار بوون، هێرشبەرەکە دەستگیرکراوە، وتیشی: لەسەر بنەمای هەموو ئەو شتانەی کە تا ئێستا دەیزانین” توێژەران بڕوایان وایە کە مەبەستەکەی ئەنجامدەرەکە ئەوەیە کە زیان بە چەند کەسێک بگەیەنێت نەک کردەیەکی تیرۆرستی.
بەرپرسەکان ڕایانگەیاند، ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵی تەمەن ٦٠ ساڵ، کە لە کاردا نەبووە و لە کاتی ڕووداوەکەدا لە شەمەندەفەرەکەدا بوو، توانی زاڵ بێت و تۆمەتبارە بە یارمەتی دوو سەرنشینی دیکە دەستبەسەر بکات.
لە کاتی هێرشەکەدا ٢٧٠ سەرنشین لەسەر شەمەندەفەرەکە بوون، دوای کۆنتڕۆڵکردنی هێرشبەرەکەش نزیکەی ٢٠٠ پۆلیس و ئەفسەر لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاو بوونەوە و شوێنەکەیان داخستووە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
ها-غ