ئەمڕۆ ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو هێرشیانکردە سەر بنکەیەکى سەربازى هیندستان لە کشمیر و بەهۆیەوە سێ سەربازى هێندستان کوژران و دوو چەکداریش لەلایەن هێزەکانى ئەو وڵاتەوە کوژران .
میدیاکانى وڵاتى هیندستان بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ لە میانەى بەڕێوەچوونى ئاهەنگى ڕۆژى سەربەخۆى هیندستان ژمارەیەک چەکدارى نەناسراو هێرشیانکردە سەر بنکەیەکى سەربازى هیندستان لەناوچەى ڕاجورى کشمیر.
میدیاکانى وڵاتى هیندستان ئاماژەیانبەوەشکردووە، بەهۆى هێرشەکەوە سێ سەربازى وڵاتەکەمان کوژراون و دواتر هێزەکانمان وەڵامى چەکدارەکانیان داوەتەوە و لە ئەنجامدا دوو چەکدار کوژران.
ئ.م