سێشەممە, 12 ماي 2020 – 16:08 ڕۆژیوز – ناوەندی هەواڵەکان
کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ بە کاتی ئەفغانستان، لە ناوچەی ‘دەشت بەرجی’ لە بازنەی ١٣ـەمی ئاسایشی لە ڕۆژئاوای شاری کابولی پایتەخت، گروپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەیەکی پزیشکانی بێسنوور و چوونە ناو بەشی منداڵبوونی نەخۆشخانەکەوە.
لەسەر تەقینەوەکە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هێرشەکە بە کوژرانی سێ هێرشبەرەکە کۆتاییپێهات و نەخۆشخانەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پاککراوەتەوە.
هەروەها هاتووە: لەو هێرشەدا ١٣ کەس کوژراون کە دوویان منداڵ و ئەوانی دیکەش دایکی منداڵ و پەرستارەکانی ئەو بەشەی نەخۆشخانەکە بوون، هەروەها ١٥ کەسی دیکەش لەو هێرشەدا بریندرابوون کە پیاو و منداڵن.
د.ع