لە هەولێر لە سەر ڕووداوێکی هاتووچۆ شۆفێرێک کوژرا

لە شاری هەولێر، لە دوای پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل، شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان شۆفێرەکەی دیکەی بە گوللـە کوشت.


لەو بارەیەوە پەیامنێری ڕۆژنیوز لە شوێنی ڕووداوەکە ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری هەولێر لە ترافیک لایتی فولکەی باز، لەسەر ڕێگای موسڵ ـ هەولێر، دوای ئەوەی لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلدا پێکدادانێکی سوک ڕوودەدات، دوای ڕووداوەکە دەمەقاڵە لەنێوان شۆفێرەکاندا دروستبووە و دواتر شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بە دەمانچە پێنج گوللـە  لە شۆفێرەکەیتر دەدات و بەر لە گەیاندنی بە نەخۆشخانە شۆفێرەکە گیان لەدەستدەدات.

وتیشی: تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

ڕۆژنیوز چەندین جار پەیوەندی بەبەرپرسانی پۆلیس و پۆلیسی هاتوچۆکرد، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەستنەبوون.

ک.س