لە ١٧ وڵاتى ئەوروپا بۆ پشتگیریی مانگرتووان خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت

کوردانی دانیشتووی وڵاتانی ئەورووپای، بە ئامانجی خاوەندارێتی لە مانگرتووان ، دەڕژێنە سەرشەقامەکان وخۆپیشاندان ئەنجام دەدەن.


دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیکی کوردستان لە ئەورووپا- کەجەدە ئەورپا ، ئاشکرای کرد، کە سبەینێ لە ١٧ وڵات و ١٩ شاری ئەورووپا چالاکی گرسەیی بەڕێوە دەچێت، داواش لە هاوڵاتیانى کوردى دانیشتووى ئەوروپا دەکات بەشداریی لە خۆپیشاندانەکاندا بکەن.

لەبانگەوازییەکەی کەجەدە-ی ئەورووپادا هاتووە، " مانگرتن لەخواردن کە بەئامانجی کۆتایی هێنان بەگۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەرى پارتى کرێکارانى کوردستان- پەکەکە، لەلایەن لەیلا گوڤەنەوە دەستی پێکردووە، لەستراسبوورگ، باشووری کوردستان، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای کوردستان، بەندیخانەکان ودەیان شاری دیکە بەردەوامە."

کەجەدەکە ڕایگەیاند، بە دروشمی" داواکاری مانگرتوان لەخواردن داواکاری ئێمەشە" ڕۆژی ٥ی کانوونی دوویەم، لە چەندین وڵات چالاکی بەڕێوە دەچێت.

لەبەردەوامی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " لە ڕێپێوان وچالاکییەکەدا، هەوڵدانی داگیرکردنی کوردستان، کۆمەڵکوژیی و قڕکردنێک کە بەنیازن لەپیش چاوی جیهاندا بیکەن شەڕمەزاردەکرێت، بۆئەوەی کە کۆتایی بەخەمساردی کۆمیتەی پێشگیری لەئەشکەنجەی ئەورووپا  و کۆنسەی ئەورووپا بهێنین و خاوەنداریەتی لەمانگرتووان بکەن ئێمە دەڕژێینە سەرشەقامەکان.

بەناوی کەجەدەکە-ی ئەورووپا داوا لە گەلی خۆمان، دوستە شۆڕشگێرو دیموکراتیک، ڕۆشنبیر، ژن، منداڵ، باوەڕمەند و  هەموو گەلان دەکەین کە بەڕەنگێکی چالاک بەشداری بکات و خاوەنداری لە مانگرتووان بکات.

کەجەدە وەبیری هێنایەوە، مانگرتن لەخواردنی پەرلەمانتاری هەدەپە لەیلا گوڤەن ڕۆژی شەممە دەگاتە ٥٩ ڕۆژ و وتی، " بۆئەوەی ئێمە وەڵامی ئەو بەرخۆدانییە بدەینەوە، ڕۆژی ٥ی کانوونی دووەم بەڕەنگێکی گرسەیی دەڕژێنە سەرشەقام."

کەجەدەکە پلانی چالاکییەکانی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەوپلانە لە ڕۆژی ٥ هەتا ١٩ی کانوونی دووەم بەلانی کەم لە ١٧ وڵات و ١٩ شار ڕێپێوان ئەنجام دەدرێت.

د.ع