لە چوار وڵاتی ئەوروپا گۆشەگیری شەرمەزارکرا

بۆ شەرمەزارکردنی گۆشەگریی سەر ئۆجالان و پشتیوانیکردن لە مانگرتووان، لە وڵاتانی سوید، ئەڵمانیا، فەرەنسا و سویسرا چالاکی بەڕێوەچوو.


دوێنێ لە چوار شاری وڵاتانی ئەوروپا 'ستۆکهۆڵم، بازل، کۆڵن و ڕەن' چالاکی دژی گۆشەگریی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بەڕێوەچوو.

لەشاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، بەئامانجی پشتیوانی مانگرتووان و شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، چالاکییەک ئەنجامدرا، چالاکوانان هێرشەکانی پۆلیسی تورکیایان لەدژی دایکان ئیدانەکرد و دەربارەی گۆشەگیری زانیارییان لە ڕێگەی نووسراوەوە بەسەر هاوڵاتیاندا بڵاوکرایەوە.

لە سویسراش کوردستانیان لەشاری بازل گردبوونەوە و بەچالاکییەک گۆشەگیری سەرئۆجالانیان شەرمەزارکرد، لەچالاکییەکەدا وێنەی چالاکانی مانگرتوو بڵاوکرایەوە.

هەروەها بە پێشەنگایەتی مەجلیسی ژنانی ڤیان لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکییەک ئەنجامدرا، لەچالاکییەکەدا تیشک خرایە سەرچالاکی مانگرتن تامردن و لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی نووسراوە رایی گشتیی لێ ئاگادارکرایەوە.

لەشاری ڕەنی فەرانسا-ش کوردستانیان و دۆستانیان بۆ هەمان ئامانج چالاکییەکیان ئەنجامدا، چالاکوانان وێنەکانی ئۆجالان و چالاکانی مانگرتوویان بەرزکردەوە.

س.ح