لە ڕۆما ڕێپێوان بۆ ئازادی ئۆجالان دەکرێت

١٤٠ سەرۆک شارەوانی، سەندیکا، فیدراسیۆن، ڕێکخراو، کۆمەڵە و کەسایەتی لە نەتەوە و گەلانی جۆراجۆر لە ئیتالیا، لە ٢٠هەمین ساڵیدای پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیدا لە دژی ئۆجالان، ڕێپێوانێکی گەورە بۆ ئازادیی ئۆجالان ڕێکدەخەن.


لە ڕاگەیاندراوی دەستەی ئامادەکاریی ڕێپێوانەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە، لە ٢٠ هەرێمی جۆراجۆری ئیتالیاوە چالاکوانان و ١٤٠ ڕێکخراو، سەندیکا و فیدراسیۆن شانبەشانی گەلی کورد لە ڕۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠١٩، کاتژمێر ١٤:٠٠ لە ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا کۆدەبنەوە و ڕێپێوانەکە ئەنجام دەدەن.

لە ڕێپێوانەکەدا بە دروشمی "ئازادی بۆ ئۆجالان و هەموو زیندانیانی سیاسی" سیاسەتە دوژمنکارانەکانی ئەردۆغان لە دژی ڕۆژئاوا، داگیرکردنی عەفرین و کۆمەڵکوژی لە عەفرین شەرمەزار دەکرێت.

ئەو ١٤٠ ڕێکخراو، سەندیکا، فیدراسیۆن، سەرۆک شارەوانی و کەسایەتییانە داوای بەشدارییەکی بەهێز و فراوان لە هەموو ئازادیخوازان دەکەن، ڕونیان کردووەتەوە، کە ڕێپێوانەکە ڕۆژی ١٦ی شوابتی ٢٠١٩ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە شاری ڕۆمای پایتەختی ئیتالیا لە شەقامی ڕۆما پیزا ڕیپوبلیکا ئەنجام دەدرێت.

س.ح