مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا: چاوپۆشی لە ئەشکەنجەکانی سەر ئۆجالان کراوە

دادگای مافەکانی مرۆڤ لە ئەوروپا سەبارەت بە داوای بەدووداچوونی پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لە بارەی ئەشکەنجەکانی سەر ئۆجالان ڕایگەیاند، سی پی تی چاوپۆشی کردووە لەبارەی ئەشکەنجەکانی ناو ئیمرالی.


دادگاکە ڕایگەیاند، کە ئەندامانی کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە لە ساڵی ٢٠١٠دا سەردانی ئۆجالانیان کردبوو، بەڵام ئەشکەنجەکانی سەریان ڕانەگەیاندووە و چاوپۆشییان لێ کردووە.

چاوەڕواندەکرێت، کە بڕیاری کۆتایی دادگاکە لە کاتێکی نزیکدا ڕابگەیەندرێت.

س.ح