مانشێتی ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانیی بە کوردیی: ئەردۆغان بەخێر نایەت

ڕۆژنامەی نیوس دۆچلانی ئەڵمانی پشتگیریی پلاتفۆرمی "بەخێر نەیەیت ئەردۆغان"ی کرد و بە کوردی مانشێتی لێدا، ئەو ڕۆژنامەیە نووسی:"ئەردۆغان بەخێر نایەت".


ئەردۆغان لە دوێنێوە گەیشتووەتە ئەڵمانیا، ناڕەزاییەکان لەدژی لە سەرتاسەری ئەڵمانیا دەستیان پێکردووە، لە یەکێک لەو ناڕەزاییانەدا ئەمڕۆ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بە کوردی مانشێتی لێدا و پشتگیریی کوردی کرد بۆ بەخێرنەهاتنی ئەردۆغان.

لەو بابەتەدا کە بە مانشێتی "ئەردۆغان بەخێر نایەت" بڵاوکراوەتەوە، هاتووە، کە جەماوەرێکی بەرفراوان لە ئەڵمانیا ناڕازین بەرامبەر بە هاتنی ئەردۆغان بۆ ئەڵمانیا، هەروەها لە بابەتەکەدا ڕەخنە لە تاوانەکانی ئەم دوواییانەی ئەردۆغان گیراوە ،کە لە دژی گەلی کورد و گەلی تورک و وتراوە، کە چۆن دەبێت لە سەر فەرشی سوور لە وەها کەسێک پێشوازیی بکرێت؟.

لە چوارچێوەی بەرنامەکانی پلاتفۆرمی "بەخێر نەیەیت ئەردۆغان"دا ئەمڕۆ لە بەرلینی پایتەخت خۆپیشاندانی جەماوەریی لەدژی ئەردۆغان ئەنجامدەدرێت و سبەینێش لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بە خۆپیشاندانێکی دیکە ئەردۆغان شەرمەزاردەکرێت.

ش.ف