مانگرتنی ستراسبۆرگ لە ڕۆژی ٢٨هەمیندایە

چالاکیی مانگرتن لە ستراسبۆرگ بۆ دژایەتیکردنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان پێینایە ڕۆژی ٢٨ هەمینەوە، بنەماڵەی بەشێک لە مانگرتوان بۆ پشتیوانیکردنی چالاکییەکە سەردانی مانگرتووەکانیان کرد.


چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە ستراسبۆرگ لە ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ستراسبۆرگ لە ڕۆژی ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دەستیپێکردووە و ئەمڕۆ گەیشتە ٢٨ هەمین ڕۆژ.

وڵاتپارێزانی دەورووبەری ستراسبۆرگ و خانەوادەی بەشێک لە چالاکوانە مانگرتووەکان چوون بۆ سەردانی چالاکییەکە و پشتیوانیی خۆیانیان بۆ ڕاگەیاندن، دڵنیاشیان کردنەوە، کە بەرخۆدانەکەیان سەردەکەوێت.

دیلکە ئۆجالان پەرلەمانتاری پێشووی هەدەپە و مستەفا ساری کایا، کە بەشداربوانی چالاکییەکەی مانگرتن لە خواردنن لە ستراسبۆرگ، دوێنێ بەشدارییان لە رێپێوان و میتینگەکەی پاریس دا کرد و رایانگەیاند، تاوەکو گۆشەگیریی ئۆجالان کۆتایی پێنەیەت ئەوا چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت.

ش.ف