مانگرتووانی ستراسبورگ: ئەمساڵ دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرایەتی

١٥ چالاکوان کە لە ستراسبورگی فەرەنسا بە شێوەی بێکۆتایی مانیان لەخواردن گرتووە، بە بۆنەی ساڵی نوێوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، ساڵی ٢٠١٩ دەبێتە ساڵی پەرەدان بە تێکۆشان بۆ ئازادی ئۆجالان، کوردستان و تێکشکاندنی فاشیزم.


بەبۆنەوەی هاتنی ساڵی نوێی-وە، ئەمڕۆ چالاکوانانی مانگرتووی ستراسبورگی فەرەنسا پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ساڵی ٢٠١٨ بۆ گەلی کورد بووەتە ساڵی گەشەدانی بەرخۆدان، گەلی کورد لە چوارپارچەی کوردستان لە بەرامبەر کۆمەڵکوژی بەرخۆدانی کرد و چەتەکانی داعشیان تێکشکاند و بوونە هیوای گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

لە بەردەوامی پەیامەکەدا هاتووە، بە گەورەبوونی تێکۆشانی ئازادی، هێزی سەردەست، داگیرکەر و فاشیست بۆ کۆمەڵکوژییەکی تازە دەستیان بە پیلان داڕشتن کرد، لە دژی سیاسەتی دووفاقی ئەمریکا و ئەوروپا، کورد بە ناوی مرۆڤایەتی، بەهێزەوە گەشە بە بەرخۆدان دەدا.

چالاکوانان ئەوەیان خستەڕوو، ڕێکەوتنی فاشیستی ئەردوغان و ئاکەپە – مەهەپە، بۆ ئەوەی لە ناو نەچن، بەپێ دەرفەت هەموویان هێرش دەکەنە سەرگەلی کورد و دەسکەوتەکانیان.

لەبەردەوامی پەیامەکەدا هاتووە: گەلی کورد بە بەهێزکردنەوەی بەرخۆدان ساڵی ٢٠١٩ دەستپێدەکات، لەساڵی نوێدا لە دژی پیلانی کۆمەڵکوژیی و داگیرکاری لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرخۆدانییەکی گەورە دەکرێت و هەموو پیلانەکانی داگیرکەران هەڵدوەشێتەوە، لەساڵی ٢٠١٩دا تێکۆشانی ئازادی لەدژی ئەردۆغانی دیکتاتۆر سەردەکەوێت.

هەروەها جەختیان لەوە کردووەتەوە "لە ساڵی ٢٠١٩دا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد دەبێت و فاشیست تێکدەشکێت و دەبێتە ساڵی ئازادی ڕێبەرایەتی و گەل".

لە کۆتایی پەیامەکەی چالاکوانانی مانگرتووی ستراستبورگدا، داوایاکی وا لە گەلی کورد دەکەن "بە دروشمی 'گۆشەگیری بشکێنن، فاشیزم لەناو ببەن، کوردستان ئازادبکەن'، بەرخۆدان و تێکوشان بەهێزتر بکەن".

س.ح