سەرۆک کۆماری فەرەنسا داوایکرد چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئازاربایجان بکشێنەوە.
لە دەستپێکی شەڕی ئارتساخەوە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک جگە لە پشتیوانییەکانی لە ئازەربایجان دژبە ئەرمەنەکان، هەزاران چەتەی خۆشی لە سوریاوە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کردووە.
ئەم دەستێوەردانەری دەوڵەتی تورک، کاردانەوەیەکی زۆری لە ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لێکەوتەوە و ئەوروپا و ئەمریکاش ناڕەزایەتی خۆیان لە هەبوونی چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەو ناوچەیەی نیشاندا، هەروەها ڕوسیا و ئێرانیش نیگەرانیی خۆیان لە نزیکبوونەوەی چەتەکان بۆ سنوورەکانی ئێران دەربڕی.
دوێنێش ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا، بە ئاماژەدان بە هەبوونی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئارتساخ و ئازەربایجان، ڕایگەیاند: پێویستە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە ئازەربایجان بکشێنەوە.
ب.ک