ماکرۆن ڕۆژێکی بە ڕۆژی نیشتیمانی بۆ یادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان دیاریکرد

ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا رایگەیاند، وڵاتەکەی رۆژی ٢٤ی نیسانی هەموو ساڵێک دەکاتە ڕۆژێکی نیشتیمانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژیی ئەرمەنییەکان.


دوێنێ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا  لەبەردەم ئەنجومەنی کاروباری رێکخراوە ئەرمەنییەکان لە فەڕەنسا، ڕۆژێکی وەک ڕۆژی نیشتیمانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان دیارییکرد.

وتەکانی ماکرۆن لەکاتێکدایە، ئەرمەنییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە یەک ملیۆن نیو ئەرمەنی لە کاتی دەسەڵاتداریی عوسمانی دا لە ساڵەکانی ١٩١٥ – ١٩١٧ کۆمەڵکوژکراون.

دەسەڵاتەکانی دەوڵەتی تورک لە مێژووەوە تا ئیستا دان بەو کۆمەڵکوژییەدا نانێن، لەکاتێکدا دەیان میژوو نووسیی وڵاتانی ئەوروپا ئەو کۆمەڵکوژییەیان تۆمارکردووە، هەروەها چەندین وڵات دانیان بەو کۆمەڵکوژییەدا ناوە، فەرەنساش یەکیک لەو وڵاتانەی لە ساڵی ٢٠٠١دا کۆمەڵکوژییەکەی بە فەرمی ناساندووە.

س.ح