مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دوو هەزار کەس بەرزبوەوە

ژمارەی گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ دوو هەزار کەس بەرزبوەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٣٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.


بەیانی ئەمڕۆ تەندروستی چین ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە بە تەنها دوێنێ هەزارو ٦٩٣ کەس دووچاری کۆرۆنا "کۆڤید-١٩" بوون، بەوهۆیەشەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٤ هەزار کەس ڤایرۆسەکەیان گرتووە.

هاوکات ژمارەی گیانلەدەستدانیش دوو هەزار کەسی تۆمار کردووە، لەلایەکی دیکەوە لە وڵاتانی دیکەش تا ئێستا ٩٠٠ کەس دووچاری ڤایرۆسەکە بوون کە نزیک دەبنەوە لە ٣٠ وڵات و تەنها پێنج لەو توشبووانەش تا ئێستا گیانیانلەدەستداوە.

بەپێی توێژینەوەیەکیش کە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، زۆربەی ئەوانەی بە ڤایرۆسەکە گیانلەدەستدەدەن، تەمەنیان لە ٤٠ ساڵ بەرەو سەرەوەیە.

ک.س