دووشەممە, 6 أبر 2020 – 10:25 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی دوایین ئاماری تەندروستی جیهانی، زیاتر لە یەک ملیۆن و ٢٧٥ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی کۆرۆنا ڤایرۆس هاتوون.
لەو ڕێژەیەش تا ئێستا ٢٦٥ هەزار کەس چاکبوونەتەوەو ٦٩ هەزارو ٤٩٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەمریکا لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانە لە توشبووانی ڤایرۆسەکەو تا ئێستا ٣٣٦ هەزارو ٨٣٠ حاڵەتی توشبوون تۆمار کراوە، هاوکات ڕیزبەندی سێیەمی وڵاتانیشی لە مردن بەهۆی ڤایرۆسەکە وەرگرتووەو گەیشتووەتە ٩٦١٨ کەس.
وڵاتی ئیتاڵیاش ڕیزبەندی یەکەمی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە تۆمار کردووە کە تا ئێستا گەیشتووەتە ١٥ هەزارو ٨٨٧ کەس، هەروەها لە ڕیزبەندی سێیەمی توشبووانی ڤایرۆسەکەشە و تا ئێستا ١٢٨ هەزارو ٩٤٨ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
لەگەڵ سەهەڵدانی ڤایرۆسەکە لە وڵاتی چین و بەرزبوونەوەی ئامارەکان لەو وڵاتە، پێشبینی کرا زیاتر لە ٧٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان بە ڤایرۆسەکە گیان لەدەست بدەن، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا سەرۆکی ئەمریکا پێشبینی مردنی ١٥٠ هەزار کەسی کرد لە وڵاتەکەی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە کە تائێستا هیچ ڤاکسینێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.
س.ح