موفتی چەتەکانی داعش لە موسڵ دەستگیرکرا

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەستگیرکردنی موفتی چەتەکانی داعشی ڕاگەیاند، کە بەرپرس بووە لە کوشتنی چەندان کەس و تەقاندنەوەی مزگەوتی پەیامبەر یونس لە موسڵ.


لە بەیاننامەیەکدا شانەی ئەمنی عێراق ئاماژەی بەوە کردووە، پاش کۆکردنەوەی زانیاریی لەسەر ئەبو عەبدولباری ناسراو بە شیفا نیعمە موفتی چەتەکانی داعش لە عێراق، توانراوە لە گەڕەکی مەنسور لە بەشی ڕاستی لای موسڵ دەستگیر بکرێت.

عەبدولباری پێشنوێژ و وتارخوێنی ژمارەیەک مزگەوت بووە لە موسڵ، بەوە ناسراوە کە هەمیشە هانی خەڵکی داوە پەلاماری هێزە ئەمنییەکان بدەن، هەروەها چەندین فەتوای کوشتنی هەڵگەڕاوە و لادەرانی بیروباوەڕی داعشی دەرکردووە.

بەپێی بەیانامەکە، ئەو موفتییەی داعش بەرپرس بووە لە کوشتنی زانایانی ئایینی و تەقاندنەوەی مزگەوتی یونس پەیامبەر لە موسڵ.

لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە موفتییەکەی داعش بەهۆی زۆری کێشییەوە توانای جووڵەی نییە و وەک ئەوەی لەسەری بڵاوکراوەتەوە، گرفتارە بە دەست چەند نەخۆشییەکەوە.

ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠١٤ موسڵ لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەستی بەسەرداگیرا، لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٥ هەڵمەتی ئازادکردنی شارەکە ڕاگەیەنراو دوای نۆ مانگ لە شەڕ، دواجار شارەکە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمان لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرا.

 

ش.ف