مۆڕنینگ ستار: ئەردۆغان گەورەترین تیرۆرستی جیهانە

ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستار-ی بەریتانی، دەڵێت: ئەردۆغان گەورەترین تیرۆرستی جیهانە، تاوانکارێکی شەڕ و هاوپەیمانێکی جیهادییەکانە.


ڕۆژنامەنووس ستێڤ سوینەی، لە ڕۆژنامەی مۆڕنینگ ستاری بەریتانیی ڕاپۆرتێکی بڵاویکردووەتەوە بە مانشێتی"ئەردۆغان تیرۆرسەتە" بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەی کوردەکان بۆردوومان دەکات، بە هەزاران کەس ئامادەکاریی دەکەن لە لەندەن ڕێپێوان بکەن بۆ پشتگیریی کوردەکان و دژی گەورەترین تیرۆرست لە جیهاندا.

سوینەی،ڕوانگەی Gîk-Der و ڕۆژنامەنووس زەهرا دۆغانی خستووەتە ڕوو و سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر بانگەوازیی "هەستە سەرپێ لەدژی داگیرکاریی" و هەروەها کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامی داوە.

سوینەی هێرشە داگیرکارییەکانی دژی ڕۆژئاوا نرخاندووە و ئاماژەی بەوە داوە کە سەرەڕای بانگەشەی ئەردوغان بۆ دروستکردنی "ناوچەی ئارام"، ئەردۆغان نەیتوانیوە تاوانەکانی بۆ پەیوەندیی بە چەتە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە لەسەر خۆی لاببات و خۆی لێی ڕزگار بکات، بەبیریشی هێناوەتەوە کە لەساڵی ٢٠١٥ـدا لە ئەنقەرە بە هاوکاریی دەوڵەت و داعش، ١٠٩ کەس کوژران، هەروەها نووسیویەتی کە لە هەندێک بەڵگە ئاشکرا بوون، کە میتی تورک چەتەکانی پێشووی داعشی لە هێرشی داگیرکاری بۆسەر عەفرین بەکار هێناوە.

هەروەها، ابسی لەوە کردووە، بەڵگەکان دەربارەی بازرگانی نەوت لەنێوان ئەردۆغان و خانەوەادەکەی لەگەڵ داعش لەلایەن ڕوسیاوە لە ساڵی ٢٠١٥ـدا ئاشکرا کران و سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر ڕاهێنان و پێدانی چەک بە چەتەکان.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: بەهۆی ئەشکەنجەکان، دەستدرێژییەکان و کوشتن بە شێوەی بەکۆمەڵ لەکاتی هێرشە داگیرکارییەکان بۆسەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، تورکیا ڕووبەڕووی تاوانبارییەکی قورسی تاوانەکانی شەڕ بووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە کە کوشتنی 'هەڤرین خەلەف'سکرتێری حزبی ئایندەی سوریا بە شێوەیەکی دڕندانە نمونەی ئەو تاوانانەیە.

سوێنەی نووسەری مۆڕنینگ ستار، سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر ئەو ڤیدیۆیانەی کە تێدا ئاشکرایە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی چەکی کیمیاوی بەکار دێنێت و ڕایگەیاندووە: لەکاتی دەستپێکردنی هێرشەکانەوە تا ئێستا ٢١٨ هاوڵاتیی مەدەنیی کوژراون کە ١٨ـیان منداڵن.

سوینەی نووسیویەتی: لەوانەیە هێرشەکانی تورکیا بە ئاگربەست ڕانەگیرێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی یەپەژە بڵاوی کردووەتەوە، چەتەکان لە پەیوەندییەکانی خۆیان لەسەر ئامێری بێتەل بە یەکتریان وتووە:"هیرشەکان ڕاناگیرێن".

ش.ف