سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر جەختی لە پێویستی یەکگرتوویی و یەکهەڵویستی سیاسیی وڵاتانی عەرەبی بۆ پێشگرتن لە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورک کردەوە.
سامح شوکری وەزیری درەوەی میسر لە دژی دەستێوەردانەکانی دەوڵەتی تورک لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی و سیاسەتی وسمانی تورکیا، داوای دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بە سەرۆکاتی میسر لە دژی دەوڵەتی تورک .
ئەمڕۆ چوارشەمە سامح شوکری لە وتەکانیدا کە لە میانەی کۆبوونەوەیەکی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەب لە قاهیرە بەرێوەدەچوو، ناوبراو سیاسەتەکانی تورکیای وەک گەورەترین هەڕەشە لە سەر ئاسایش و ئارامی وڵاتانی عەرەبی ناوزەد کرد.
شوکری هەروەها سەرنجی ڕاکێشاوە سەر ئەوەی کە دەوڵەتی تورک بە هێنانی هەزاران چەتە بۆ سوریا و ڕەوانەکردنیان لەوێوە بۆ لیبیا بووەتە مەترسی هەرە گەورە لە سەر سەروەری و ئاسایشی هەرێمەکە.
س.ح