مێژووی دابەشکردنی کوردستان لە ئیتاڵیا خرایە بەر باس

لە کۆنفراسێکدا لە شاری ئینزاگۆی ئیتاڵیا، مێژووی دابەشکردنی کوردستان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ڕۆژئاوا خرایە بەر باس.


لە شاری ئینزاگۆی نزیك شاری میلانۆی وڵاتی ئیتالیا، کۆنفرانسێک دەربارەی ئەو گەل و باوەڕمەندانە بەڕێوەچوو، کە دەچەوسێندرێنەوە و ڕووبەڕووی قڕکردن و داگیرکاریی دەبنەوە.

لە کۆنفرانسەکەدا، نوێنەری کورد، ئەرمەنیی و جولەکە ئامادەیبوون و کاوە ڕەسول گورون، وەک نوێنەری کورد باسی لە مێژووی دابەشکردنی کوردستان کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و ئەو هێرش و داگیرکاریی و گۆڕانی دیمۆگرافیا، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە لەسەر ئەو پارچەیەی وڵات بەڕێوەدەچێت.

بەهەمان شێوە نوێنەرانی ئەرمەنییەکان و جولەکەکان باسی مێژووی خۆیان کرد، کە چۆن لەسەر دەستی عوسمانییەکان و نازییەکان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژیی بوونەتەوە.

ش.ف