مەزڵوم عەبدی لەبارەی تویتە کوردییەکەی هاوپەیمانانەوە دەدوێت

مەزڵوم عەبدی لە بارەی ئەو تویتەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کە بە زمانی کوردی بڵاویکردەوە ڕایدەگەیەنێت، دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک تەنها دژی یەپەگە نییە، لەدژی هەبوونی گەلی کوردە لە سوریا و لە ئاستێکدایە کە پۆستێکی هاوپەیمانانیش بە زمانی کوردی پەسەند ناکات.


مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە)، ئەمڕۆ لە تویتێکدا ئاماژەی بە پۆستێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش کرد کە چەند ڕۆژێک بەر لە ئێستا بە زمانی کوردی بڵاوکرایەوە.

لە تویتەکەیدا مەزڵوم عەبدی ڕایگەیاند، تورکیا خۆی بەرامبەر ئەو پۆستە کوردیە نەگرت کە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بڵاوکرایەوە، پۆستەکە بۆ پیرۆزکردنی شەڕڤانانی کورد بوو کە باسی لە یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکرد.

وتیشی: "دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بە تەنها لەدژی یەپەگە نیە، بەڵکو بەرامبەر هەبوونی گەلی کوردە لە سوریا."

پێشتر هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەسەر تویتەر وێنەیەکی شەڕڤانانی ژن و مەسەلەیەکی کوردەواری بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە کە باس لە بوێری شەڕڤانە ژنەکان و یەکسانی نێوان ژن و پیاو دەکات.

ک.س