ناتانیاهۆ داوای لە بەریتانیا کرد بۆ ڕووبەڕووی ئێران پشتگیرییان بکات

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سەردانی بەریتانیای کردووە و داوای لە سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کردووە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران پشتگیریی ئیسرائیل بکات.


دوێنێ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ بوریس جانسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەنی پایتەخت کۆبووەوە، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش ئێران بوو.

لە کۆبوونەوەکەدا ناتانیاهۆ بە جانسۆنی وتووە: "ئێستا کاتی دانووستان نییە و کاتی فشار خستنەسەر ئێرانە، ئێران کێشەی دوژمنایەتیی و تیرۆریزمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، داوا لە بەریتانیا دەکەم، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێران لەپاڵ ئیسرائیل بێت".

ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەو دێت کە حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دەستپێکردنی هەنگاوی سێیەمی کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ڕاگەیاند.

د.ع