ناسنامەی گەریلایەكی هەپەگە ڕاگەیەنرا كە لەگەڵ دیار غەریب شەهید بوو

هاوسەرۆكایەتیی دەستەی سەرۆكایەتیی گشتیی كەجەكە ڕایگەیاند، لە هێرشە ئاسمانییەكەی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩ لە قەندیل، گەریلای هەپەگە دەوران(موراد گوندوز)لەگەڵ دیار غەریب شەهید بووە.


هاوسەرۆكایەتیی دەستەی سەرۆكایەتیی گشتیی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە - KCK) لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ئەم گەریلایە لە دژی سەركوتكاریی فاشیست و داگیركەر ماوەی چوار ساڵ بەبێ دابڕان لە چیاكانی سەرحەد تێكۆشاوە، گەریلاكانی هەرێمی سەرحەد لەناو سەختترین هەل و مەرجدا هەموو ڕۆژێك گورزیان لە دوژمن داوە.

لە ڕاگەیەنراوەكەی كەجەكەدا هاتووە(شەهید دەوران-موراد گوندوز لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی قەرەیازیی سەربە ئەرزرۆم هاتووەتە نێو ڕیزەكانی گەریلا كە خەون و خەیاڵی منداڵیی بوو.

دەقی ڕاگەیەنراوی هاوسەرۆكایەتیی دەستەی سەرۆكایەتیی گشتیی كەجەكە:

ئەم جارە وەكو گەریلایەكی ئازادی ڕووی كردە كوێستانەكانی سەرحەد، كاتێك بڕیاری دا ببێتە گەریلای ئازادی، هێرشی زۆر گەورە و تاریكانە دەكرانە سەر گەل و وڵاتەكەمان، ئەو كاتە بوو كە لە دژی تاریكپەرستانی داعش دڵ و مێشكی گەنجانمان وەكو شمشێر تیژ دەبوو، هاوڕێ دەوران وەكو زۆر گەنجی دیكەی هاوشێوە، بە ئەركێكی ئەخلاقی و مێژوویی زانی، لە دژی ئەو تاریكپەرستانە چەك هەڵگرێت.

لە دژی سەركوتكاریی فاشیست و داگیركەر ماوەی چوار ساڵ بەبێ دابڕان لە چیاكانی سەرحەد تێكۆشاوە، گەریلاكانی هەرێمی سەرحەد لەناو سەختترین هەل و مەرجدا هەموو ڕۆژێك گورزیان لە دوژمن داوە.

هاوڕێ دەوران لە چالاكییەكی گەورەدا لە دژی دوژمن كە وەكو گلۆرە بەردێكی چیا، كوێستان و دۆڵەكان بە دوژمن كەوت، قاچی بریندار بوو و ماوەیەكی درێژ لەژێر چارەسەردا بوو، دوای ئەوەی چارەسەركردنەكە تەواو بوو، بە كەسایەتییە فیداكارییەكەیەوە كەوتە هەوڵدان بۆ وەرگرتنی ئەرك و بەرپرسایەتیی نوێ، بەو هەست و بڕیارەوە، بە عەقڵیەتی گیانفیدایی لە هەموو شوێنێكی وڵات ئامادە بوو كە ئەو ئەركەی پێی دەسپێردرێت جێبەجێی بكات.

لە كاتی جێبەجێكردنی ئەرك و بەرپرسایەتییەكانیدا، ڕۆژی ٥ی تەمووزی ٢٠١٩ لە ئەنجامی هێرشێكی نامەردانەی دوژمنی سەركوتكار، داگیركەر و نۆكەراندا لەگەڵ دوو هاوڕێی كە شاهین دیجلە و هەڵمەت(دیار غەریب)بوون، شەهید بوو، بوون بە ئەستێرە و گەیشتنە كاروانی شەهیدان.

ئەركی ئێمەیە تۆڵەی هاوڕێیانی خۆمان بكەینەوە و خەونەكانیان بەدی بێنین.

بەڵێنی هاوڕێیانی شەهید، بەڵێنی ئێمەیە.

ناسناو: دەوران جانفەدا

ناو و پاشناو: موراد گوندوز

ناوی دایك و باوك: ساكینە - مەدەنی

شوێنی لەدایكبوون: گوندی كۆسا/ قەرەیازی/ ئەرزرۆم

كاتی شەهیدبوون: ٥ی تەمووزی ٢٠١٩

د.ح