سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین کۆبوونەوە.
ئەمڕۆ نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆنگرێس بە سەردانێکی فەرمیی گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراین.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی پێشوازیی لە نانسی پیلۆسیی کرد و سوپاسی خۆی پێشکەشکرد و وتی: من سوپاسگوزارم بۆ ئەو پشتیوانییە بەهێزە بۆ ئۆکراین.
ڕۆژی ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢یش هەریەک لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە سەردانی ئۆکراینیا کرد و لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراین کۆبوونەوە.
دواتریش لە سنووری پۆڵندا کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسییان لەبارەی سەردانەکە ئەنجامدا و جەختیانکردەوە لەوەی، واشنتۆن لە هاوکاریکردنی هێزەکانی ئۆکراین بەردەوام دەبێت.
ب.ل