ناوی ئەو ٨ وڵاتەی پابەند نابن بە گەمارۆکانى ئەمریکا لەسەر ئێران

بە دەست پێکردنی خولی دووەمی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، هەشت وڵات بە شێوەیەکی کاتی بوراون لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران، بەڵام عێراق، لەنێو ئەو شەش وڵاتەدا نییە.


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتوویەتى، بە مەبەستی یارمەتی بۆ جیگربوونی بازاڕی نەوتی جیهان، وڵاتانی: ئیتالیا، تایوان، تورکیا، ژاپون، چین، کوریای باشوور، هیندستان و یونان" بۆ ماوەی شەش مانگ، لە هاوردەکردنی نەوتی ئێران دەبووردرێن.

لەگەڵ ئەوەشدا ویلایەتە یەکگرتووەکان جەختی کردووەتەوە، کە داهاتی کڕینی نەوتی ئێران نابێت بدرێتە دەوڵەتی ئێران و پێویستە بخرێتە هەژمارێکی ئەمانەت، کە تەنیا بۆ هاوردەکردنی پێداوێستی مرۆڤدۆستانی و کاڵا بنەڕەتییەکان بۆ خەڵکی ئێران بەکاربێت.

لەو بارەیەوە سیوسرا دەستى کردووە بە ئامادەکارى بۆ ئەوى لەڕێگەى بەکار هێنانى پارەى نەوتى فرۆشراوى ئێران، پێداویستى مرۆیى بۆ خەڵکى ئێران بکڕێت.

داواکاری عێراق بۆ بەدەربوون لە گەمارۆکان لە لایەن ئەمریکاوە ڕەتکراوەتەوە، بە بەرچاو گرتنی هاوسنووربوونی دوو وڵات و پێوەندییە تایبەتەکانی نێوانیان، لەوە دەچێت ئەمریکان نیگەرانی ئەوە بووبێت، کە ئەو بەدەربوونە کەڵک لێوەرگیرێت بۆ لاوازکردنی گەمارۆکان.

د.ع