ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکەی ئون و ترامپ ئاشکراکرا

دۆناڵد ترامپ و کیم جونگ ئون پاش خوانی نیوەڕۆ، ڕێککەوتننامەیەکیان واژۆکرد، کە بە بەڵگەی گشتگیر ناویان ناوە.


ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی بەکاتی سەنگاپور، لە هۆتێل کاپۆلای دوورگەی سەنتۆزای ئەو وڵاتە، سەرۆکی وڵاتانی ئەمریکا و کوریای باکور کۆبوونەوە و بەڵگەیەکی گشتگیریان واژۆکرد.

دۆناڵد ترامپ لە کۆنگگرە ڕۆژنامەنووسییە هاوبەشییەکەیاندا ڕایگەیاند: شەرەفێکی گەورەیە کە پاش دانیشتنێکی سەرکەوتوو بەڵگەی گشتگیر واژۆدەکەین.

ترامپ ئەوەشی وتووە، کە لەمەودوا پەیوەندییەکانی نێوانیان زۆر جیاوازدەبێت بەراورد بە ڕابردوو.

کیم جونگ ئونیش ڕایگەیاندووە، کە خۆشحاڵە بە واژکردنی بەڵگە گشتگیرەکە.

سەرۆکانی ئەمریکا و کوریای باکور لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا دەستخۆشییان لە یەکتر کرد.

پسپۆرانی کاروباری سیاسی ڕایانگەیاندووە، کە ئەو بەڵگەیە جگە لە ڕێککەوتنێک بۆ ئاشتی باسی گەمارۆ ئابورییەکانی سەر کۆریای باکور، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتە و چالاکییە ئەتۆمییەکانی و هەروەها هاوکاریی دارایی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتەی تێدایە.

سەرۆکانی ئەمریکا و کۆریای باکور پاش کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکە هۆتێلەکەیان بەجێهێشت.

س.ح