نرخی نه‌وتی برێنت ٣٦ دۆلاری تێپه‌ڕاند

نرخی نه‌وتی خاوی برێنت بەیانی ئەمڕۆ بە ٣٤.٧٥ دۆلار تۆمارکرا، بەڵام لەئێستادا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و گه‌یشته‌ ٣٦.١٤ دۆلار، نرخی نه‌وتی ته‌كساسی ڕۆژئاوای ئه‌مریكاش گه‌یشته‌ ٣٣.٣٣ دۆلار.


ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی ١.٤٩٪ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه‌ بینی و نرخی یه‌ك به‌رمیل گه‌یشته‌ به‌رزترین ئاست له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا و به‌ ٣٦.٢٤ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.

هاوكات نرخی نه‌وتی خاوی ته‌كساسی ئه‌مریكی به‌ڕێژه‌ی ١.٣٧٪ به‌رزبووه‌وه‌ و گه‌یشته‌ ٣٣.٣٣ دۆلار.

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو مانگە نەوت بە کەمتر لەو نرخەی ئەمڕۆ مامەڵەی پێوە کراوە و فرۆشراوە، هۆکاری بەرز بوونەوەی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دوێنێ ستیڤن مەنوچین، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا بڕیاریدا پاڵپشتی کەرتی ئابووریی وڵاتەکەیان بکەن لە ڕێی وەرگرتنی قەرز بۆ چەند پرۆژەیەکی بچووک.

د.ع