دووشەممە, 11 ماي 2020 – 09:39 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
هەرچەند ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕووی لە کەمبوونەوە کردووە، بەڵام ئاماری گشتیی تا ئێستاس زیاددەکات.
بەپێی دوایین ئامارەکان، تا ئێستا چوار ملیۆن ١٨١ هەزار و ٢١٨ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و هەروەها ٢٨٣ هەزار و ٨٧٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، یەک ملیۆن و ٤٩٣ هەزار و ٤٩٠ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
بە گوێرەی ئامارەکان لە کۆی گشتی تووشبووانی جیهان لە ئێستادا دوو ملیۆن و ٤٠٣ هەزار و ٨٥٢ کەسیان لە کەرەنتینەیان لەژێر چاودێریدان و ٤٧ هەزار و ٢٤ کەسیان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، هەروەها لە کۆی تووشبووان تا ئێستا، ملیۆنێک و ٤٩٣ هەزار و ٤٩٠ کەس لە تووشبووان چاکبوونەتەوە و ٢٨٣ هەزار و ٨٧٦ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ١٣٦٧٦٣٨ گیانلەدەستدان؛٨٠٧٨٧
ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢٦٤٦٣٣ گیانلەدەستدان؛٢٦٦٢١
بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ٢١٩١٨٣ گیانلەدەستدان؛٣١٨٥٥
ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ٢١٩٠٧٠ گیانلەدەستدان؛٣٠٥٦٠
ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٢٠٩٦٨٨ گیانلەدەستدان؛١٩١٥
فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٧٦٩٧٠ گیانلەدەستدان؛٢٦٣٨٠
ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٧١٨٧٩ گیانلەدەستدان؛٧٥٦٩
بەرازیل؛ تووشبوون؛ ١٦٢٦٩٩ گیانلەدەستدان؛١١١٢٣
تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٣٨٦٥٧ گیانلەدەستدان؛٣٧٨٦
ئێران؛ تووشبوون؛ ١٠٧٦٠٣ گیانلەدەستدان؛٦٦٤٠
ش.ف