نزیکەی یەک ملیار کەس لە جیهاندا کەرەنتینە کراون

زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهان لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینە کراون


بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەموو جۆرە چالاکیەکی ناپێویست لە ویلایەتەکانی کالیفۆڕنیاو نیوجێرسی و ئیلینوا و پەنسلڤانیاو نیڤادا ڕاگیراوە، ئەوەش لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکانی ئیدارەی ترامپە بۆ کەرەنتینە کردنی تەواوی وڵات.
هەریەک لە ویلایەتەکانی نیۆرک و لۆس ئانجلۆس و شیکاگۆ لە کەرەنتینەی تەواودان کە ژمارەی دانیشتوانیان دەگاتە ١٠٠ ملیۆن کەس، ئەوەش یەک لەسەر سێی ژمارەی دانیشتوانی ئەو وڵاتەیە.
ئیتاڵیا کە ئێستا ڤایرۆسەکە بەشێوەیەکی بەربڵاو تیایدا تەشەنەی سەندووە، تەواوی وڵاتەکە کەرەنتینە کراوەو خەڵکی بۆیان نییە لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، زیاتر لە ٩٠٠ ملیۆن کەس لە چەندین وڵاتی جیهانەوە لە کەرەنتینەدان، ٦٠٠ ملیۆنیان لە ٢٢ وڵاتی جیهانەوە کەرەنیتنەکە بەشێوەیەکی قورس سەپێنراوە، لەنێویشیاندا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، پۆلیڤیا، ئازەربایجان، کازاخستان، ئێران.

د.ع