هەینی, 24 أبر 2020 – 09:03 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
بەپێی دوایین ئامارەکان، وڵاتی ئەمریکا بە زیاتر لە ٨٨٦ هەزار تووشبوو و زیاتر لە ٥٠ هەزار گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتانی جیهاندایە، تورکیاش زیاتر لە ١٠٠ هەزار تووشبووی تۆمارکردووە.
بە گوێرەی کۆتا ئاماری فەرمیی ڕاگەیەندراوی دەزگاکانی تەندروستیی وڵاتان، تا ئێستا لە سەرتاسەری جیهان، دوو ملیۆن و ٧٢٦ هەزار و ١٨٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ١٩١ هەزار و ٧٤ کەسیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها ٧٤٩ هەزار و ٦٥٤ کەس لە تووشبووانیش چاکبوونەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، بەریتانیا و تورکیا، ئەو وڵاتانەن کە تێیاندا زیاتر لە ١٠٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە، دوایین ئاماری تووشبوون و گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەمشێوەیەیە:
ئەمریکا؛ تووشبوون؛ ٨٨٦٧٠٩ گیانلەدەستدان؛ ٥٠٢٤٣
ئیسپانیا؛ تووشبوون؛ ٢١٣٠٢٤ گیانلەدەستدان؛ ٢٢١٥٧
ئیتاڵیا؛ تووشبوون؛ ١٨٩٩٧٣ گیانلەدەستدان؛ ٢٥٥٤٩
فەرەنسا؛ تووشبوون؛ ١٥٨١٨٣ گیانلەدەستدان؛ ٢١٨٥٦
ئەڵمانیا؛ تووشبوون؛ ١٥٣١٢٩ گیانلەدەستدان؛ ٥٥٧٥
بەریتانیا؛ تووشبوون؛ ١٣٨٠٧٨ گیانلەدەستدان؛ ١٨٧٣٨
تورکیا؛ تووشبوون؛ ١٠١٧٩٠ گیانلەدەستدان؛ ٢٤٩١
ئێران؛ تووشبوون؛ ٨٧٠٢٦ گیانلەدەستدان؛ ٥٤٨١
چین؛ تووشبوون؛ ٨٢٨٠٤ گیانلەدەستدان؛ ٤٦٣٢
ڕوسیا؛ تووشبوون؛ ٦٢٧٧٣ گیانلەدەستدان؛ ٥٥٥
بەرازیل؛ تووشبوون؛ ٥٠٠٣٦ گیانلەدەستدان؛ ٣٣٣١
بەلجیکا؛ تووشبوون؛ ٤٢٧٩٧ گیانلەدەستدان؛ ٦٤٩٠
کەنەدا؛ تووشبوون؛ ٤٢١١٠ گیانلەدەستدان؛ ٢١٤٧
هۆڵەندا؛ تووشبوون؛ ٣٥٧٢٩ گیانلەدەستدان؛ ٤١٧٧
سویسرا؛ تووشبوون؛ ٢٨٤٩٦ گیانلەدەستدان؛ ١٥٤٩
هندستان؛ تووشبوون؛ ٢٣٥٠٢ گیانلەدەستدان؛ ٧٢٢
پورتوگال؛ تووشبوون؛ ٢٢٥٣٥ گیانلەدەستدان؛ ٨٢٠
پیرۆ؛ تووشبوون؛ ٢٠٩١٤ گیانلەدەستدان؛ ٥٧٢
س.ح