نوێترین ڤیدیۆی چالاکی گەریلایاکان بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی لە جولەمێرگ بڵاوکردەوە، کە تێیدا ١٣ سەربازی سوپای داگیرکەری تورک کوژراون.


ئەمڕۆ گەریلا تیڤی ڤیدیۆی چالاکییەکی گەریلاکانی هەپەگەی بڵاوکردەوە کە لە جولەمێرگ دژی کاروانێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک ئەنجامدرابوو.

پێشتر ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ئەو چالاکییە ڕایگەیاندبوو: هێزەکانمان ڕۆژی 29ی 7 کاتژمێر ١١:٣٠ لە ناوچەی گەڤەری جۆلەمێرگ دژی کاروانێکی سوپای داگیرکەری تورک، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیرپی بە تەواوەتی تێکشکێندرا و ١٣ سەرباز تێیدا کوژران.

س.ح