"نینا سنە ھیوای تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بوو"

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ڕێکخستنەکانی ئەوروپا، لەسەر کۆچی دوایی ناھید ئەحمەدی ناسراو بە "نینا سنە" لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: نینا سنە ھیوای تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە بوو.


ئەمڕۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، ڕێکخستنەکانی ئەوروپا لەسەر کۆچی دوایی نینا سنە لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، کە بە نەخۆشی شێرپەنجە دوێنێ کۆچی دوایی کرد.

لە لێدوانەکەدا هاتووە: ئامانجی ئازادیخوازیی ھەڤاڵ نینا سنە نوێ دەکەینەوە و تا دوایین سات لە ژیانماندا پەرە بە تێکۆشان و ڕێگای ھەڤاڵ نینا سنە دەدەین.

دەقی لێدوانەکەی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان- ڕێکخستنەکانی ئەوروپا:

 

ھەڤاڵ "نینا سنە" ھیوای تێکۆشانی شۆرشگێرانە بوو.

بەداخەوا سەرلە بەیانی ڕۆژی ١٣-٣-٢٠١٩ بەڕێز ناھید ئەحمەدی ناسڕاو بە "نینا سنە" بە ھوویی توشبوون بە نەخوشی شێرپەنجە لە وڵاتی ڤیەن کۆچی دوایی کرد.

 ھەڤاڵ نینا سنە وەکۆ ژنێکی تێکۆشەری ڕۆژھەڵاتی کوردستان دوایی ھاتنە سەر کاری کۆماری ئسلامی ئێران لەبەر کێشەی سیاسی و بەڕەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە مەجبور روویی لە ھەندەران کرد. ھەڤاڵ نینا سنە بە ورەو ھێزێکی شۆرشگێرانە بەردەوامی بە کارو خەباتی خوویی لە بوارەکانی میدیایی ئازاد و کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان لە ئەورۆپا داوو سۆر بوو لەسەر بەدی ھێنانی خەونی ئازادی و سەربەستی گەلەکەی، دواتر ھەڤاڵ نینا سنە لەبەردەوامی تێکۆشانی خوویدا لە ئەورۆپا بەشداری ناو ڕیزەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان بوو لە ئاستی بەرێوەبەری پژاک لە ئەورۆپا جێگایی خوویی ناو تێکۆشاندا گرت.

لەم قۆناغەدا کە ھێرشی داگیرکەران بۆ سەر گەلی کورد و مرۆڤایەتی لە لۆتکەدایەو و کوردستان بە قۆناغێکی ھەستیار و چارەنوسازدا دەرباز دەبێت لەدەستدانی کەسایەتیک تێکۆشەر و شۆرشگێر،ماندوو نەناس لە ڕێگایی ئازادی و یەکسانی، بەرپرسیار لە بەرامبەر دۆزی گەلەکەیدا و ھەڤاڵێک خۆشەویست، جدی و سەمیمی بێ گۆمان خەسارێکی گەورەیە بۆ گەل و بزۆتنەوەیی ئازادیخوازی گەلی کورد و بۆشایی لە تێکۆشانی یەکسانی و ئازادیخوازی ژنان دەکاتەوا .

ھەڤاڵ نینا سنە وەکۆ ژنێک و  کەسایەتیک ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە بێ ئەوەیی سنۆر بۆ تێکۆشانی خوویی دابنێت لەئاستی ھەرچوار بەشی کوردستاندا پەرەیی بە کارو خەباتی خووی دەداو بە خاوەنداریەتی لە گەلەکی تێکۆشانێکی نەتەوەیی پێشکەش دەکرد. کە لەدوایین ڕۆژەکانی ژیانیدا لەوپەری بە ھیوا بوون لە بارودۆخی خراپی نەخوشیدا پەیامی سەرکەوتنی بۆ بەرخۆدانی بەڕێز  لەیلا گۆڤەن ناردبوو ھاوکات سڵاو و ڕێزی خوویی بۆ ھەموو ئەو تێکۆشەرانەی کە خاووەن لە ڕێبەر ئاپۆ و میراتی شەھیدان دەردەکەون دیارکردبوو.

ئێمە وەکۆ ڕێکخستنەکانی ئەورۆپایی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سەرەتا سەرەخووشی خوومان ئاراستەی ماڵباتی ھێژاو خۆشەویستی ھەڤاڵ نینا سنە دەکەین خوومان بە شەریکی خەمتان دەزانین ھاوکات کۆچی ناوادەی ھەڤاڵ نینا سنە خەساڕێکی گەورەیە لە تێکۆشانی ئێمەدا کە بە ئاسانی جێگایی پر ناکڕێتەوا. 

ھەروەھا لەم ڕێگەوا سۆز و پەیمان خوومان لەگەڵ ھەموو ئارمان و ئامانجی ئازادیخوازی ھەڤاڵ نینا سنە نوێ دەکەینەواو تا دواین سات لە ژیانماندا پەرە بە تێکۆشان و ڕێگایی ھەڤاڵ نینا سنە دەدەین.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ڕێکخستنەکانی ئەوروپا.
٢٠١٩/٠٣/١٤


ک.ک