نێجیریا، بەهۆی لافاوەوە ٥٧ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی بارانبارینی زۆرو لافاو لەوڵاتی نێجیریا بەلایەنی کەم ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداو ١٣٠هەزار کەسیش ماڵیان جێهێشتووە.


بەگوێرەی ڕاگەیەنراوی حکومەتی نێجیریا، لەمانگی ١٠ی ئەیلول-ەوە باران بارین دەستی پێکردووە، ئەمەش بۆتە هۆی درووستبوونی لافاو، تائێستاش بەلایەنی کەم ٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوەو زیاتر لە ١٣٢هەزار کەسیش ئاوارە بوونە.

لافاو لەو وڵاتە ١٢ هەزار و ٢٤١ خانووی هەڵوەشاندۆتەوە، ٢هەزارو ٢٥١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی ژێر ئاو کەوتوون.

شاری ئابوجا-ی پایتەختی ئەو وڵاتە زۆرترین زیانی لافاوی بەرکەوتووە،بەشێوەیەک تەنها لەم شارە ٦هەزارو ٣١٠ کەس ئاوارەبوونە.

ب.ش