نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێران و ئەمریکا: هەڕەشەکان ڕابگرن

بە قووڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا و هەڕەشەکردنەکانی هەردوولا، سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لەو دوو وڵاتە کردووە کە دان بەخۆیاندا بگرن و هەڕەشە لەیەک نەکەن.


ستیفانی دویاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە ئانتۆنیۆ گوتەرێس نیگەرانە لە قووڵبوونەوەی ئاڵۆزییەکان و توندبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێران و ئەمریکا، داواشی لە هەردوو وڵاتەکە کردووە کە وتەکانیان هەموار بکەنەوە و مەترسی نزیکبووونەوە لە شەڕ کەمبکەنەوە.

دویاریک، ڕاشیگەیاندووە کە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەیەوەندیدان لەگەڵ هەردوو وڵات و هەوڵدەدەن ڕەوشەکە ئارام بکەنەوە، بەڵام ئەو بابەتەی زیاتر ڕوون نەکردووەتەوە.

ش.ف