پێنجشەممە, 14 ماي 2020 – 10:35 ڕۆژنیوز – ناوەندی هەواڵەکان
ئەنتۆنیۆ گۆترێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوێنێ لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش لەسەر چالاکییە چەکدارانەکانی حزبوڵا داوای لە سوپای لوبنان کرد کە زەمینەی بێچەککردنی حزبوڵا فەراهەم بکات.
گۆترێس ڕایگەیاند: بەردەوامبوونی دەستێوەردانەکانی حزبوڵا لە شەڕی سوریا، مەترسیی ئەوە زیاد دەکات کە لوبنان بچێتە ناو گرژییەکی ناوچەییەوە و سەقامگیری لوبنان و ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە.
جێگای ئاماژەیە لە دانیشتنەکەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایش، بڕیارنامەی ژمارە ١٥٥٩ بۆ ڕێزگرتن لە سەروەریی لوبنان و هەڵوەشاندنەوە و بێچەککردنی هەموو گروپە چەکدارە لوبنانی و دەرەوەییەکان، تاووتوێکران.
ک.س