لەدواین ئاماری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئاشکراکراوە لە سەرانسەری جیهان لەسێ ژن یەکێکیان ڕووبەڕووی جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی بووەتەوە.
ساڵی ٢٠٠٠ نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٥ی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ی وەک ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی بەرامبەر ژنان دیاریکردووە، لەمانگی نۆڤەمبەردا ١٦ ڕۆژ چالاکی بەڕێوەدەبرێت، دواین ڕاپۆرت و ئامارەکان دەریدەخەن لە سێ ژن یەکێکیان ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە.
دواین ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨ی نۆڤەمبەری ئەمساڵ بڵاوکراوەتەوە دەریدەخات، لە سێ ژن یەکێکیان جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەرکراوە، هەروەها، لە ساڵی ٢٠٢١دا لە پێنج ژن یەکێکیان لە خوار ١٨ ساڵ هاوسەرگیری پێکراوە، ئاماژەی بەوەشکراوە کەمتر لە ٪٤٠ی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت داوای هاوکاری و چارەسەری کێشەکانیان دەکەن.
بەپێی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکان ساڵ لە دوای ساڵ ئاستی توندوتیژی بەرامبەر ژنان ڕوو لەزیادبوونە، راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆکارەکەی گەڕاندووەتەوە بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، گۆڕانی کەش و هەوا و ناسەقامگیری دۆخی ئابووری، هەروەها، هەڵگیرسانی شەڕی نێوان دەوڵەتان و زۆری ڕێژەی ئاوارەبوون هۆکارێکی دیکەی زیابوونی توندوتیژییەکانە.
ش. ئـ