نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ڕوودانی وشکەساڵی لە سۆماڵ دەدات

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری ڕوودانی وشکەساڵی لە سۆماڵ دەدات و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئەگەر هەیە نەبوونی و برسیبوون لەو وڵاتە سەر هەڵبداتەوە.


مارک لۆورۆسک، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکارییە مرۆییەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان باسی لەوە کرد، کە ئەگەر هەیە سۆماڵ، ڕووبەڕووی سەختترین وشکەساڵیی بێتەوە کە لەم ٣٥ ساڵەی دواییدا وێنەی نەبووە.

مارک لۆورۆسک وتی: "ئەو بارانەی کە مانگی نیسان لە سۆماڵ باریوە و وە بەپێی پێشبینی بۆ ئەو بارانەی لە حوزەیران دەبارێت، ئەگەر هەیە وشکەساڵیییەکی زۆر سەخت ڕووبدات کە لە ٣٥ ساڵی دوایی لە سۆماڵ هاوشێوەی نەبووە"، لۆورۆسک هۆشداریشیدا کە ئەمە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی برسیبوونێکی قورس لە سۆماڵ.

باسی لەوەش کردوە، ئەو بارانەی لەمانگەکانی تشرینی یەکەم و کانوونی یەکەمی باریووە، بە بەراورد لەگەڵ ساڵانی ڕابردوو زۆر کەمبووە، ڕاشیگەیاند: "ئەو گەلەی کە پێشتر کەوتە ژێر کاریگەریی وشکەساڵی، لەبەردەم مەترسی نەبوونییەکی نوێی خواردن و خواردنەوە دایە، کەئەوەش ئەگەری سەرهەڵدانی نەخۆشییە کوشندەکان زیاتر دەکات".

یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاشیگەیاند، هاوکارییە مرۆییەکان لە سۆماڵ بەش ناکەن و ناتوانن ئەو هەموو پێداویستییە دابین بکەن، بەگوێرەی راگەیاندراوکە، نەتەوە یەکگرتووەکان پێیوستی بە ١ ملیار و ٩٠ ملیۆن دۆلار هەیە، بەڵام تا ئیستا تەنیا ٢٢% ئەو پارەیە کۆ کراوەتەوە.

ئەو پارانەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان بەپەلە دەینێرێت بۆ سۆماڵ و ئەسیوپیا ئێستا ٥٦ ملیۆن دۆلارە، ئەوەش مەحاڵە بەشی ٢.٢ ملیۆن کەس بکات.

لە سۆماڵدا دوو وشەکەساڵیی گەورە لە ساڵانی ١٩٩٢ و ٢٠١١، ڕویاندا کە بە هۆیانەوە زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس بەهۆی برسیبوونەوە گیانیان لەدەستدا.

ک.س