نەمسا، گۆشەگیریی ئۆجالان شەرمەزار کرا

لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا، گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە شەرمەزار کرا.


دوێنێ کوردستانیان لەشاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا، بە ئامانجی ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە گردبوونەوەکەدا وێڕای شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک، وتەکانی سباتسیان کرووز سەرۆک وەزیرانی نەمسا ئیدانەکرا، کە لە دوای مەراسیمی ١ی ئایاردا وتبووی کوردان و ڕێکخراوە کوردییەکان پێوەندییان لە گەل ڕێکخراوە تیرۆرییەکاندا هەیە.

س.ح