نەوتبەرە ئێرانییەکە ئازاد دەکرێت

ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرایکردووە کە ئەگەری زۆرە نەوتبەری ئێرانی "گریس-١" کە لەلایەن حکومەتی خۆجێی 'جەبەل تارق'ـەوە دەستیبەسەرداگیرابوو ئازاد بکرێت.


ئەمڕۆ ڕۆژنامەی "سان"ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە کە ئەمڕۆ دادگای باڵای 'جەبەل تارق' حوکمی کۆتایی خۆی لەسەر کەشتی نەوتبەرتی ئێرانی "گریس-١" کە ٤٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن حکومەتی خۆجێی 'جەبەل تارق'ی سەربە پاشایی بەریتانیاوە دەستیبەسەردا گیرابوو، دەدات.

بەپێ هەواڵەکە دادگای باڵای جەبەل تارق ئەمڕۆ لەسەر ئازادکردنی ئەو نەتبەرە ئێرانییە حوکمی کۆتایی دەدات و پێدەچێت بڕیاری دەستبەسەرداگرتنەکەی درێژنەکاتەوە و ئازاد بکرێت.

هەروەها ئاژانسی 'ڕویتەرز'یش بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی بەوڕپێکراو ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە نووسیویەتی: "کەشتی نەوتبەرتی ئێرانی 'گریس-١' ئەمڕۆ ئازاد دەکرێت".

جێگای ئاماژەیە کە کەشتی نەوتبەری ئێرانی "گریس-١" کە لە ئێرانەوە نەوتی بۆ سوریا دەبرد، ٤٢ ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن هێزی دەریاوانی پاشایی بەریتانیاوە لە جەبەل تارق دەستیبەسەرداگیرا، دوای ئەوەش ئێران لە کاردانەوەدا دەستی بەسەر کەشتییەکی بەریتانیا-داگرت.

س.ح