نرخی نەوتی خاوی برێنت و تەكساس، بە ڕێژەی نزیكەی ٥%، دابەزی.
ئاژانسەكانی جیهان بڵاویان كردەوە: پاشنیوەرۆِی ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان، كەمترین نرخی لە ماوەی ٦ هەفتەی ڕابردوودا، تۆمار كرد، بەجۆرێك نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت، بە ٦٩.٧٩ دۆلار و نەوتی تەکساسیش بە ٦٧.٦٧ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
هەر بەگوێرەی ئاژانسەكان، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت، ٣.٤٤ دۆلار دابەزیوە کە ڕێژەی ٤.٦٧%ی دەكات و نەوتی تەكساسیش ٣.٦٥ دۆلار دابەزیوە کە ڕێژەی ٥.٠٨% دەكات.
ئاژانسەكان، دابەزینی نرخی نەوتیان بۆ بڕیاری ئۆپێك پڵەس گەڕاندووەتەوە بۆ زیادكردنی بەرهەم.
ئـ ت