کامالا هاریس لەسەر هەڵبژاردنی بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، کە ئەو یەکەم ژنە ئەم پۆستەی بەدەست هێناوە و دوایین ژنیش نابێت، کە لە داهاتوودا لەو پۆستەدا جێگا دەگرێت.
هەڵبژاردنی کامالا هاریس بۆ جێگری سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەنگاوێکی گەورە لە بەدیهێنانی خواستەکەی نزیکیکردەوە، کە بەدیهێنانی هاوسەنگیی ڕەگەزیی و نەتەوەییە.
هاریس، دەڵێت: من یەکەم ژنم، ئەو پۆستەم بەدەست هێناوە، بەڵام دوایین ژن نابم و لە داهاتوودا ژنی دیکە لەو پۆستەدا، جێگا دەگرێت.
باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر هاریس ئاماژەی بەوەداوە کە ” کامالا هاریس ژنێکی زۆر لێهاتوو و ئامادەیە بۆ جێگری سەرۆکی ئەمریکا، چونکە زۆربەی کارەکانی بۆ بەرگریی و تێکۆشان لە دەستووری بنەڕەتیی و دادپەروەریی، تەرخان کردوە.
کامالا هاریس، بە ڕەگەز ئەمریکی-ئەفریقی و ئەمریکی-ئاسیاییە، یەکێکە لە داکۆکیکارانی هاوسەنگیی ڕەگەزیی و یەکسانی نەتەوەییە لە ئەمریکا، لەو پێناوەشدا بەردەوام خەباتی کردووە.
چاودێران شیمانەی ئەوە دەکەن، کە هاریس بتوانێت لە ئیدارەی نوێ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گۆڕانکاریی بەربەچاو لەبواری هاوسەنگیی ڕەگەزیی و نەتەوەییەوە ئەنجام بدات.
ش.ف