هونەرمەندان داوا دەکەن زیندانییەکان ئازاد بکرێن

هونەرمەندانی کوردی دانیشتوی ئەوروپا و تورکیا داوا دەکەن دەوڵەتی تورک زیندانییەکان ئازاد بکات، لەبەر ئەوەی بەهۆی پەتای کۆرۆناوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.


تادێت ئاماری توشبوون و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا زیادەبێت و مەترسی لەسەر زیندانییەکانیش دروست دەکات، بەو بۆنەیەوە لە ئەوروپا و تورکیا، هونەرمەندانی کورد بە ئامادەکردنی ڤیدیۆیەک داوای ئازادکردنی هەموو زیندانیان کرد.

لەو ڤیدیۆیەی بە دەستپێشخەریی "ناوەندی چاندی مەزۆپتامیا" ئامادەکراوە، بە دروشمی "ئازادیی بۆ هەموو زیندانیان"، هونەرمەندان داوا دەکەن دەوڵەتی تورک هەموو زیندانییەکان بەهۆی مەترسیی توشبوونییان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازاد بکات.

د.ع