هۆک: ئێران دوو بژاردەی لەبەردەستدایە یان دانوستان یان ڕووخان

برایان هۆک ڕایگەیاند: دەسەڵاتدارانی ئێران پێویستە لە نێوان دانوستان لەگەڵ ترامپ یان ڕووخانی ئابووری، یەکێکیان هەڵبژێرن.


برایان هۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، هۆشداریی داوەتە دەسەڵاتدارانی ئێران کە دەبێت لەنێوان دوو هەڵبژاردەی دانوستان و ڕووخان یەکێکیان هەڵبژێرن.

هۆک ڕایگەیاند: فشاری ڕەها کاریگەر بووە، زیاتر لە سێ ساڵە لە ڕێگەی ڕاگرتن و دیپلۆماسییەوە، ئێرانمان کۆنترۆڵ کردووە و ڕووبەڕووی بووینەتەوە.

هۆک جەختی لەوە کردووەتەوە کە؛ دەسەڵاتی ئێران بەهۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە تێکشکاوە و وتوویەتی: "دەسەڵاتدارانی ئێران، ئەمڕۆ دوو بژاردەیان لەبەردەستدایە، یان دەبێت لەگەڵ سەرۆک ترامپ دانوستان بکەن، یان ڕووخانی ئابورییەکەیان ببینن".

ک.س