هۆڵەندا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی سنوورداشکرد

دەزگای هەواڵگریی هۆڵەندا ڕایگەیاند، کە دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانیان لە لاهایی سنوورداشکردووەتەوە.


پاش ئەوەی سیاسەتمەدارێکی ئێرانی لە نەمسا بەتۆمەتی بۆمب دانان لە دانیشتنی ساڵانەی موجاهدینی خەلق دەستگیرکرا، دەوڵەتی هۆڵەندا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئێرانی لە وڵاتەی سنوورداشکرد.

وتەبێژی دەزگای هەواڵگریی هۆڵەندا، ئەو هەواڵەی پشتڕاستکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە دووان لە کارمەندەکانی باڵیۆزخانەی ئێران لە لاهای سنوورداشکراون.

بەرپرسانی دەزگای هەواڵگریی هۆڵەندا لەبارەی سنوورداشکردنەوەی ئەو دوو کارمەندەی باڵیۆزخانەی ئێران، هیچ زانیاری و وردەکارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە، بۆیە هۆکارەکەی هێشتا دیارنییە.

ب.ل