هۆڵەندا، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ٣ کەس کوژران

پۆلیسی هۆڵەندا ئاشکرایکرد، لەڕووداوێکی تەقەکردندا لەشاری دوردریخت-ی باشوری ئەو وڵاتە ٣ کەس کوژراون و کەسێک بەسەختی بریندار بووە.


بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ڕووداوێکی تەقەکردن لەیەکێک لەماڵەکانی شاری دوردریخت-ی باشوری ئەو وڵاتە ڕوویداوە، ڕاگەیاندنەکانی هۆڵەنداش باس لەوە دەکەن، لەنێو کوژراواندا منداڵێک هەیە.

پۆلیسی ئەو وڵاتەش ڕوونی کردۆتەوە، لەڕووداوەکەدا ٣کەس کوژراون و کەسێکیش بەسەختی برینداربووە، بێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتە ڕوو.

ب.ش