هیومان رایتس وۆچ: حکومەتی هەرێم بزمارێکی دیکەی دا لە تابوتی ئازادیی ڕادەربڕین

ڕێكخراوی هیومان ڕایتس وۆچ ی جیهانی بۆ مافەكانی مرۆڤ، كە بارەگاكەی لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكایە هۆشداریی لەسەر بەرتەسككردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین دەدات لەهەرێمی كوردستان و لەسەر خۆپیشاندانەکەی شاری دهۆک دەڵێت: حکومەتی هەرێم بزمارێکی دیکەی دا لە تابوتی ئازادیی ڕادەربڕین.


ڕێكخراوەكە ڕاپۆرتیكی تایبەتی لەسەر خۆپیشاندانەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری دهۆك بڵاوكردوەتەوە و لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە كە حكومەتی هەرێم بزمارێكی دیکەی دا لە تابوتی ئازادیی ڕادەربڕین لەهەریمی كوردستان، هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە كراوە، كە لەخۆپیشاندانەكانی دهۆكدا خەڵكیان دەستگیركردوە و لەنیو ئەوانەشدا لانیكەم ٨ كەس لە دەستگیركراوەكان ڕۆژنامەنووس بوون.

هیومان ڕایتس وۆچ دەشڵێت: هەرێمی کوردستان پارێزراو نییە بۆ سازدانی گردبوونەوەی ئاشتیانە.

لەبەشیكی دیكەی ڕاپۆرتەكەدا باس لە تاوانباركردنی حزبەكانی دەرەوەی پارتی دەكات بەوەی، كە دەستیان لەخۆپیشاندانەكاندا هەبووبێت و ئاماژەی بۆ ئەوە كراوە، كە زێباری و پارێزگاری دهۆک وتیان چەند لایەنێکی سیاسی لە پشت خۆپیشاندانەکەوە بوون، ئەگەر ئەم تۆمەتە ڕاستیش بێت چ کێشەیەکی تێدایە؟ لە کەیەوە بەنایاسایی دانراوە؟

د.ع