هیومان ڕایتس وۆچ: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی باکور پێشێلکاریی ڕوونە

هیومان ڕایتس وۆچ، دەستبەسەرداگرتنی سێ شارەوانیی باکوری کوردستان لەلایەن دەوڵەتی ئاکەپە – مەهەپەوە بە "پێشێلکاریی ڕوونی مافی دەنگدەران" ناودەبات و دەڵێت: دیموکراسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەک دەخات.


ڕێکخراوی جیهانیی هیومان ڕایتس وۆچ، کە تایبەتە بە چاودێرییکردنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، لەبارەی دوورخستنەوەی هاوسەرۆکانیی شارەوانییەکانی ئامەد،مێردین و  وان و دانانی خۆسەپێنەر لە شوێنەکانیان، ڕاپۆرتی خۆی بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هیومان ڕایتس وۆچ، نووسیوێتتی: دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، مێردین و وان، پێشێلکاریی ڕوونی مافی دەنگدەرانە و دیموکراسیی لەناوخۆی وڵاتەکەدا پەک دەخات.

هەروەها، ڕایگەیاندووە: حکومەتەکەی ئەردۆغان ئەنجامی هەڵبژاردنی ٣١ی ئازاری لەو شارە کوردییانە هەڵوەشاندووەتەوە، لەڕێگای دوورخستنەوەی ئەو سەرۆک شارەوانییانەی، کە دەنگدەران هەڵیانبژاردبوو، لەکاتێکدا هەرسێکیان پۆستەکانیان ڕەوابووە و شارەوانییەکانیان بەڕێوەبردووە.

ش.ف