KURDÎ
العربية
TÜRKÇE
ئەرشیف
یه‌ك شه‌ممه‌, ئایار 22, 2022
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  •  
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • كۆی بابەتەكان
بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە

هیومان ڕایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢١ ئێران ٢٥٤ کەسی لەسێدارەداوە

  رۆژنیوز - ناوەندی هەواڵەکان
15/01/2022 - 11:26:52 am
لەناو جيهان
0 0
A A
هیومان ڕایتس وۆچ: ساڵی ٢٠٢١ ئێران ٢٥٤ کەسی لەسێدارەداوە
FacebookTwitterEmailTelegramWhatsappPinterest

ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ساڵی ٢٠٢١ دەوڵەتی ئێران بەلایەنی کەمەوە ٢٥٤ کەسی بەتۆمەتی جیاجیا لەسێدارەداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە کە تائێستا ژمارەیەک چالاکوان بەهۆی بەشدارییان لە چالاکییە مەدەنییەکاندا لە زینداندان.

هیومان ڕایتس وۆچ- ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ، لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ١٠٠ وڵاتی جیهان بڵاوکردووەتەوە، یەکێک لەو وڵاتانەشی ڕێکخراوەکە تیشکی خستووەتەسەر ئێرانە، کە هیومان ڕایتس وۆچ وەک یەکێک لە وڵاتە هەرە پێشەنگەکانی جیهان لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان لەقەڵەمی داوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، تەنها لە ١١ مانگی ساڵی ٢٠٢١ حکومەتی ئێران بەلایەنی کەمەوە ٢٥٤ کەسی بەتۆمەتی جیاجیا لەسێدارەداوە، لە نێویاندا بەلایەنی کەمەوە حەوت کەسیان بە تۆمەتی “تیرۆریستی” بووە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکەی هیومان ڕایتس وۆچ، کاربەدەستانی ئێران ئازادیی پێکهێنانی کۆبوونەوە و ئازادیی ڕادەربڕینیان بەتووندیی سنووردار کردووە، بەشێوەیەک لە سێ ساڵی ڕابردوودا هێزەکانی ئاسایش وەڵامی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان داوەتەوە، کە بۆ بەدەستهێنانی مافە ئابووریی ئەنجامدراون و بە هێزی زۆر و لە ڕێگای هێزی مەرگهێنەرەوە وەڵام داوەتەوە و هەزاران ناڕازییان دەستبەسەرکردووە.

ڕێکخراوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە تائێستاش زیاتر لە پێنج چالاکوان بەهۆی بەشداریکردنیان لە ناڕەزایی ئاشتیخوازانە لەدژی یاساکانی حیجابی زۆرەملێ لە زینداندان و ئازادنەکراون.

سەبارەت بە دۆخی زیندانیان لە ئێران، هیومان ڕایتس وۆچ ڕایگەیاندووە: دادگاکانی ئێران و بەتایبەتی دادگاکانی سوپای پاسداران، دادگاییکردنی ڕەوا بەڕێوەنابەن و لەژێر ئەشکەنجەدا دانپێدانان لە زیندانیان وەردەگرن و لە دادگا وەک بەڵگە لەدژیان بەکاری دەهێنن، جگەلەوەش کاربەدەستان سەبارەت بە چەندین دەنگۆی ئەشکەنجەدانی بەندکراوان لێکۆڵینەوەیان نەکردووە و نەیانهێشتووە بەندکراوان بە تایبەتی لە ماوەی سەرەتای لێکۆڵینەوەدا دەستیان بە پارێزەری یاسایی بگات.

ب.ل

دواتر

بنکەیەکی سەربازیی دەوڵەتی داگیرکەری تورک موشەکباران کرا

پێشتر

کەشناسی بڕى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار

بەلجیکییەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

بەلجیکییەکان ئاگادار دەکرێنەوە لە بەکارهێنانی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە

22 ئایار 2022
مۆرنینگ ستار: تورکیا چەکی کیمیایی بەکاردێنێت

مۆرنینگ ستار: تورکیا چەکی کیمیایی بەکاردێنێت

21 ئایار 2022

پەرلەمانی ئەڵمانیا: تورکیا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات

بۆ بینینی ڕێبەر ئۆجالان سەردانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا

ڕێکخراوە جیهانییەکان لە تیرۆرکردنی زەکی چەلەبی ئاگادار دەکرێنەوە

ڕووسیا غازی لە وڵاتێك بڕی

پێشتر
کەشناسی بڕى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی بڵاوکردەوە

کەشناسی بڕى بارانبارینى ٢٤ کاتژمێرى ڕابردووی بڵاوکردەوە

زۆرترین خوێندراو

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

گەریلاکان پەیامی سەرکەوتن بەسەر دەوڵەتی تورکدا دووپات دەکەنەوە

22 ئایار 2022

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار پەیامی سەرکەوتن بەسەر سوپای تورکی داگیرکەردا دووپات دەکەنەوە و ڕایدەگەیەنن، سەرباری ئەوەی دەوڵەتی تورک بەهەموو جۆرە...

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەیەکی سوپای تورک لە نەینەوا کرا

21 ئایار 2022

ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی زێلکان کە لەلایەن سوپای تورکەوە لە ناو خاکی عێراق بەڕێوەدەچێت کرا. سەرچاوەیەکی هەرێمی بە ڕۆژنیوزیی...

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

دوایین زانیاریی لەسەر بۆردوومانی بنکەی زیلکانی دەوڵەتی تورک

22 ئایار 2022

لە بۆردوومانی شەوی ڕابردووی سەر بنکەی سەربازیی زیلکانی دەوڵەتی تورک، دوو سەربازی تورک و ئەندازیارێکی عێراقیی کوژران. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی...

کەجەکە: هەتا ڕێبەرایەتیمان زیندانی بێت، هەر گفتوگۆیەک بەناوی چارەسەریەوە بەتاڵ و پووچە

کەجەکە هەڵوێستی خۆی لەسەر تیرۆرکردنی محەمەد زەکی چەلەبی ڕاگەیاند

21 ئایار 2022

کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە لە بارەی تیرۆرکردنی مەحەمەد زەکی چەلەبی ڕایگەیاند، بە ئەنقەست هەوڵی ئەوە دەدەن شاری سلێمانی بکەنە ناوەندی...

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

هەشت گەریلا بە چەکی کیمیایی شەهیدبوون

21 ئایار 2022

هەپەگە ناسنامەى هەشت شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە مانگى نیسانى ئەمساڵ لە چیا ڕەشى ناوچەى زاپ شەهیدبوون. ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی...

ئەدهەم بارزانی: بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک ڕسوا دەکەین

ئەدهەم بارزانی: بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک ڕسوا دەکەین

21 ئایار 2022

ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بارزان، لە دژی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ڕایگەیاند، ئەم کردەوە "ڕسوا دەکەین". ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی...

  • ئێمە کێین؟
  • پەیوەندیکردن

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

بەردەست نییە
هەموویان پیشان بدە
  • كوردستان
  • ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • جيهان
  • ژن ‌
  • کۆمه‌ڵایه‌تى
  • ئابووری
  • کلتوور و هونه‌ر
  • ژینگه‌
  • چاوپێکه‌وتن
  • دیكه‌
    • وتار
    • چاوپێکەوتن
    • دۆسیە
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • كۆی بابەتەكان
  • KURDÎ
  • العربية
  • TIRKÎ

ماڵپەر | هەموو مافێک بۆ ڕۆژنیوز پارێزراوە

Hûn dîsa bixêrhatin!

Têketina hesabê

Min paroleya xwe jibîr kir

Paroleya xwe binivîsin.

Please enter your username or email address to reset your password.

Têketin

Lîsteyeke nû veke