هێرش کرایەسەر فڕۆکەخانەی تەرابلوس

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەعیتیقە لە تەرابلوس لەلایەن هێزەکانی سوپای نیشمانی لیبیاوە کرایە ئامانج، کاری فڕۆکەخانەکە ڕاگیراوە.


ئەمڕۆ هێزەکانی سوپای نیشتمانی لیبیا بە فەرماندەیی خەلیفە حەفتەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەعیتیقەیان لە تەرابلوس بە ڕۆکێت کردە ئامانج.

بەپێی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسیا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کاری فڕۆکەخانەکە ڕاگیراوە، هەروەها ئەو گەشتانەی ڕوو لە فڕۆکەخانەی مەعیتیقە دەکەن، دەگەڕێنەوە شوێنی خۆیان.

تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرشە ئاشکرا نەکراوە.