هێلەک زەردەکان چوونەوە مەیدان

بۆ هەشتەمین هەفتە لە خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان، جارێکی دیکە پاریس لە یەکەم شەممەی ساڵی نوێدا دەنگی ناڕەزایی خۆپیشاندەرانی بیست. 


خۆپیشاندەرانی هێلەک زەردەکان ئەمڕۆش وەکو حەوت هەفتەی ڕابردوو، لە یەکەم ڕۆژی شەممەی ساڵی نوێدا ڕژانە شەقامەکان و لە هەشتەمین هەفتەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکانیان بەرامبەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی فەرەنسا، لە زۆربەی شارەکانی ئەو وڵاتە خۆپێشاندانیان بەڕێوەبرد. 

لە پاریس و لە شەقامی شانزەلیزە و لە نزیک تاقی سەرکەوتن خۆپیشاندەران دروشمی "ماکرۆن دەستلەکاربکێشەوە"یان بەرزکردەوە و لەبەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس ڕێگەیان لە خۆپێشاندەران گرت و نەیانهێشت درێژە بە خۆپیشاندانەکەیان بدەن، بەڵام نەیانتوانی پێش لە کۆبوونەوەی جەماوەریی ناڕەزایی بگرن و لە ئێستادا و لە کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، نزیکەی ١٥ هەزار کەس لە شەقامەکانی پاریس کۆبوونەتەوە و دروشمی "ماکرۆنی دیکتاتوور" دەڵێنەوە. 

 

ک.ک